پەیامی کورد... زه‌وی به ماوه‌یه‌كی هه‌ستیاردا تێده‌په‌ڕێت..زانا هۆڵه‌ندییه‌كه هۆشدارییه‌كی دیكه ده‌دات
فرانك هۆگه‌ربیتس، زانای هۆڵه‌ندی هۆشداری ده‌دات و ده‌ڵێت "ئه‌م ماوه‌یه زه‌وی له دۆخێكی هه‌ستیار"دایه و به‌پێی ئه‌ندازه‌ی نزیكبونه‌وه‌ی هه‌ساره‌كان له‌یه‌كتر، ئه‌گه‌ر روودانی بومه‌له‌رزه كه ناوبراو به "گه‌وره"ی وه‌سفكرد، هه‌یه.
هۆگه‌ربیتس له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئێكس، ده‌ڵێت: له‌نێوان 9 بۆ 12ی ئه‌م مانگه زه‌وی ده‌كه‌وێته دۆخێكی هه‌ستیاره‌وه‌و چاوه‌ڕوانی چالاكییه‌كی گه‌وره‌ی بومه‌له‌رزه ده‌كرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌و پێشبینییه‌دا كه دوێنێ ناوبراو كردی، ئه‌مڕۆ بومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز به گوڕی زیاترله 6 پله له ئه‌فغانستان روویدا.
زانا هۆڵه‌ندییه مشتومڕاوییه‌كه هه‌ر به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستاوه‌و باس له بومه‌له‌رزه‌یه‌كی گه‌وره‌ی دیكه ده‌كات كه به‌پێی پێشبینیی ناوبراو له‌نێوان 12 بۆ 16ی ئه‌م مانگه روو ده‌دات و وتویه‌تی: "له‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشیدا بن".
به‌گوێره‌ی پێشبینیی هۆگه‌ربیتس، له‌و رۆژانه‌دا و له ماوه‌ی یه‌ك كاتژمێردا هه‌ساره‌كانی عه‌تارد و خۆر و نیپتۆن ده‌كه‌ونه‌سه‌ر یه‌ك هێڵ و ئه‌مه‌ش وا ده‌كات له ماوه‌یه‌دا بومه‌له‌رزه‌ی به‌هێز روو بدات كه گوڕه‌كه‌ی له‌نێوان 7.5 بۆ 7.8 پله‌دا بێت.
هۆگه‌ربیتس ئه‌و زانا هۆڵه‌ندیه‌یه كه پێشبنیی روودانی بومه‌له‌رزه به‌هێزه‌كه‌ی توركیای كردبوو كه له 6ی شوباتی ئه‌مساڵد روویدا و به‌هۆیه‌وه 50 هه‌زار كه‌س گیانیانله‌ده‌ستدا و هه‌زارانی دیكه‌ش برینداربوون.
زاناكه پێشبینیی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی به‌ره‌به‌یانی شه‌ممه 9ی ئه‌یلولی 2023ی مه‌غریبیش كردبوو كه به گوڕی 6.8 پله به‌پێوه‌ری رێخته‌ر روویدا و له‌وێش سه‌دان كه‌س گیانیانله‌ده‌ستدا و زیاتر له هه‌زار كه‌سیش برینداربوون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە