پەیامی کورد ... ترامپ : لە کاتی بیستنی ناوی " ڕووسیا " تەلەفزیۆن دەکوژێنمەوە .
دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری ئەمریکا ڕایگەیاند باشتر وایە ویلایەتەیەکگرتووەکان پەیوەندییەکی باشیان لەگەڵ ڕووسیا و باقی ووڵاتان هەبێت بەڵام ڕاشیگەیاند کە کاتێک لە تەلەفزیۆن دەربارەی تەبانی لەگەڵ ڕووسیا شتێک دەبیستێت ، ئەوە دەێکوژێنێتەوە .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، ترامپ لە کۆبوونەوەیک لە پێنسیلڤانیا کە لە لایەن تەلەفزیۆنی ئەمریکاوە بڵاوکرایەوە ووتی : ئەگەر من بتوانم لەگەڵ ڕووسیا کێشەکانم چارەسەر بکەم و پەیوەندییەکی باشم هەبێت ئەمە باشە یا نا ؟ من بهیر دەکەمەوە باشە ... باشتر بوونی پەیوەندییەکان لەگەل ووڵاتانی دیکە لە ڕاستیدا باشە ، خراپ نییە ، زۆر باش ە .
سەرۆککۆماری ویلایەتەیەکگرتووەکان هەروەها ووتی : کاتێک کە ناوی " ڕووسیا " دەبیستم ، تەلەفزیۆنەکە بە ئاسانی دەکوژێنمەوە . ئەو بە ئاماژەدان بە تۆمەتی : تەبانی " ڕێکەوتن لەگەل مۆسکۆ ووتی " ئەمە دێوانەییە "
ڕۆبێرت موولەر ، دادستانی تایبەتی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا ماوەی دوو ساڵ بۆ لێکۆڵینەوە دەربارەی ئەو قسانەی کە ڕووسیا لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری ساڵی ٢٠١٦ ی ئەمریکا و ئەو تۆمەتانەی سەبارەت بە ڕێکەوتنی دۆناڵد ترامپ لەگەل ڕووسیا خەریک بووە . موولەر تۆمەتی دەستوەردان ێک کە لە کرێملین بە درۆ خرابووەوە پشتڕاست کردەوە بەڵام هیچ دۆسیە و بەڵگەیەکی لەمبارەیەوە نەدۆزییەوە کە بوونی هەم لە مۆسکۆ و هەمیش لە واشینتۆن ڕەت کراوەتەوە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە