بکوژی کاندیدێکی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە سلێمانی دەستگیر کرا

بکوژی کاندیدێکی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە سلێمانی دەستگیر کرا

پەیامی کورد ... بکوژی کاندیدێکی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە سلێمانی دەستگیر کرا

 

دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عيراق، بكوژانی یەكێك لە كاندیدەكانی هەڵبژاردنی داهاتوو لەدوای تێپەڕینی ٧٢ كاتژمێر بەسەر تاوانەكەدا، دەستگیردەكات.

 

بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عیراقەوە بڵاوكرایەوە”لەدوای بەدواداچوونی مەیدانی ورد كە پشتی بە زانیاریی هەواڵگری بەستبوو لەبارەی ڕووداوی تیرۆركردنی پارێزەر عەبدولمونعیم ڕەشید سەلمانی، یەكێك لە كاندیدەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی داهاتوو لە ماڵەكەى خۆیدا لە گەڕەكی جامیعە لە بەغدا، مەفرەزەكانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی لە باكووری بەغدا و لەدوای ٧٢ كاتژمێر بەسەر ڕووداوەكەدا، توانییان ڕەزامەندی یاسایی دەستەبەربكرن و بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگاكانی ئاسایش لە هەرێمی كوردستان، دوو بكوژەكە لەدوای دۆزینەوەیان لە پارێزگەی سلێمانی، دەستگیربكەن”.

 

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”بكوژەكان ئەوچەكەیان پێگیراوە كە تاوانەكەیان پێئەنجامداوە، بۆیە بەشێوەیەكی یاسایی وتەیان لێوەرگیرا و ڕادەستی لایەنە پەیوەنیدارەكان كران، تا سزای دادپەروەرانەی خۆیان وەربگرن لەبەرانبەر ئەو تاوانەی ئەنجامیاندا”.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە