ئەیاد عەللاوی هۆشداری دەدات

ئەیاد عەللاوی هۆشداری دەدات

پەیامی کورد     ...    ئەیاد عەللاوی هۆشداری دەدات .

ئەیاد عەللاوی سەرۆکی " هاوپەیمانی نەتەوەیی " عێراق ، بە ڕاگەیاندنی نیگەرانی خۆی لە زەرور و زیان گەیاندن بە عێراقییەکان ، لە دەرئەنجامی سیاسەت و بڕیارە نەسەنجێدراوەکان ەوە داوای لە سیاسەتمەداران و بەرپرسانی عیراقی کرد کە لە بڕیارەکانی خۆیان دا ، سەبرو تاقەت زانایی و بیرمەندی زیاتر بەکار ببەن .

بە پێی ڕاپۆرتێک عەللاوی لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند : لە ڕۆژهەلات ، نیشانەگەلێک لە دەستپێکردنی شەڕ لە نێوان ئەرمەنێستان و ئازەربایجان و ئاڵۆزی و کێشە لە نێوان ئەمریکا و ئێران ، ڕەوندی ئاشتی نەگیرساوی ئیسرائیل و فەلەستین دەرگیرییەکانی تورکیا لەگەڵ کوردەکان ، ئاڵۆزی تورکیا لەگەڵ یوونان و تورکیا لەگەڵ سووریا لە باکوور و ڕۆژئاوا و هەروەها ئاڵۆزی و نائارامی لە باشووری عێراق کە هیچ ئاسان نییە ، بوونی هەیە .

سەرۆکی هاوپەیمانی نەتەوەیی عێراق بەرامبەر بە بەرفراوان بوونی ئەم تێکهەڵچوونانە و هەروەها کاریگەرییەکانی لە سەر عێراق و خەڵکەکەی هۆشداری دا و لە سەر گرینگی پاڵپشتی کردنی بەرژەوەندییەکانی ووڵات ، هەروەها پێداچوونەوە بە قورسی و ئازارەکانی خەڵک ، داوەت کردنی بە ووتووێژ لەگەڵ دژبەران و هەروەها گرینگیدان بە بەرژەوندییەکان و بەلاوەنان و دوور گرتن لە تووندووتیژی جەختی کردەوە .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە