پەیامی کورد ... بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ یەکشەممە ٣٠ی ٠٨ی ٢٠٢٠ بە هۆی کەمبوونەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە کەنداوی مەکسیک و بەردەوامی سیاسەتی کەمکردنەوەی نەوت لەلایەن ئۆپێکەوە، نرخی نەوتی خاو روی لە بەرزبوونەوە کرد.
بەپێی هەواڵێکی بلومبێرگ، ئەمڕۆ یەکشەممە نرخی نەوتی خاوی برێنت ٠.٢١ سەنت بەرزبوەوە، کە دەکاتە ٠.٤٦%ی نرخەکەی و لەدواین مامەڵەدا بە ٤٥.٨١ دۆلار فرۆشرا.
لەبەرامبەردا نرخی نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکی ٠.٠٧ سەنت دابەزی و لە دوایین مامەڵەدا بە ٤٢.٩٧ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک مامەڵەی پێوەکرا،بەوەش نرخەکەی بەڕێژەی ٠.١٦% کەمیکردوە.
لەماوەی رابردوودا، بەهۆی ئەو زریانەی کە گەیشتبوە ناوچەی کەنداوی مەکسیک، ٣١٠ دامەزراوەی بەرهەمهێنانی نەوتی ناوچەکە لەکارکەوتون، لەئەنجامدا قەبارەی بەرهەمهێنانی نەوت بەڕێژەی ٨٢% کەمیکردوە، بەوەش ئاستی خستنەڕووی بەرهەمەکە لە بازاڕەکاندا دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە.
هۆکارێکی دیکەی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، دەستپێکردنەوەی بەشێک لەچالاکییە بازرگانییەکانی ئەوروپا و ئەمریکایە، چینیش وەک سەرچاوەی نەخۆشییەکە هەڵسانەوە و دەستپێکردنەوەی رێژەیەکی زۆری چالاکییە ئابوورییەکانی راگەیاندوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە