پەیامی کورد ... باڵیۆزخانەی بەریتانیا لە کۆریای باکوور داخرا .
وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا بە پشتڕاستکردنەوەی داخرانی باڵیۆزخانەی ئەم ووڵاتە لە پینگ یانگ ، پایتەختی کۆریای باکوور ، هۆکاری داخرانی کاتی باڵیۆزخانەکەی خۆی بە هۆی کۆرۆناوە ڕاگەیاند .
بە پێی ڕاپۆرتێک وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا بە پشتڕاستکردنەوەی داخرانی باڵیۆزخانەی ئەم ووڵاتە لە پینگ یانگ ، پایتەختی کۆریای باکوور ، هۆکاری داخرانی کاتی باڵیۆزخانەکەی خۆی بە هۆی کۆرۆناوە ڕاگەیاند .
پێشتر " کالین کرۆکس " باڵیۆزی بەریتانیا لە کۆریای باکوور لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر ، داخستنی باڵیۆزخانەی ووڵاتەکەی لە پیوونگ یانگ و دەرچوونی هەموو کارمەندانی دیپلۆماتیک لە کۆماری کۆریای باکوور ڕاگەیاندبوو .
ئێستا وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا لە بەیاننامەیەکدا لەمبارەوە ڕایگەیاند کە بڕیاری داخستنی باڵیۆزخانەکەیان لە کۆریای باکوور بەم بۆنەیەوە بووە کە ڕێکارگەلێک گیراوەتە بەر بۆ هاتن و چوون بۆ کۆریای باکوور ، هەر بۆیە هاتن و چوون و بەردەوامی کاری بۆ کارمەندەکانی ئێمە تووشی کێشە کردووە .
سەرەڕای ئەمانە لەم بەیاننامەیەدا لە سەر بەردەوامی هاوکارییەکان لەگەڵ کۆریای باکوور جەخت کراوەتەوە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە