وەزیری کاروباری دەرەوەی ژاپۆن : ئامادەی نێوەندگیری نیوان ئێران و عەرەبستانی سەعوودی ین

وەزیری کاروباری دەرەوەی ژاپۆن : ئامادەی نێوەندگیری نیوان ئێران و عەرەبستانی سەعوودی ین
پەیامی کورد    ...   وەزیری کاروباری دەرەوەی ژاپۆن : ئامادەی نێوەندگیری نیوان ئێران و عەرەبستانی سەعوودی ین  .

گفتووگۆوەکانی ئێران و عەرەبستانی سەعوودی هەفتە پێش ڕاوەستێندرا

یووشیماسا هایاشی ، وەزیری کاروباری دەرەوەی ژاپۆن ، ئاماژەی بە نیگەرانییەکانی عەرەبستانی سەعوودی دەربارەی بەرنامی ئەتۆمی ئێران کرد و ووتی تۆکیۆ ئامادەیی پەیوەندی دۆستانە یە کە لەگەڵ هەر دوو ووڵات هەیەتی بۆ دەستەبەرکردنی دەرفەتی گفتووگۆ  لە نیوان ئەوان دا کەڵک وەربگرێت .

ئەم دیپلۆماتە ژاپۆنی یە لە تۆکیۆ لە ووتووێژ لەگەڵ ڕۆژنامەی عەرەبستانی " عەرەب نیووز ژاپۆن " و ڕاستەوخۆ پێش دەستپێکردنی سەفەری سێ ڕۆژەی خۆی بۆ ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی و تورکیا قسەی دەکرد ، هایاشی ڕۆژی هەینی بەرەو ئەم وولاتە سەفەری کرد .

وەزیری کاروباری دەرەوەی ژاپۆن ووتی : ئێمە داوامان لە لایەنەکان کە ئێران سۆڵتە و هێزی بەسەرەوە هەیە کردووە دەست لە هەنگاوێک نەدەن کە پێچەوانەی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکە بێت ، و ئێمە بە کاری کاریگەر و سازندە بەرەو ئاگربەس و ئاشتی لە یەمەن هەنگاو بنێنن . ئێمە پشتیوانی هەوڵەکانی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بۆ کۆتایی هێنان بە هەڕەشە و دوژمنییەکانی لە یەمەن دەبین ، لەوانەش هەوڵەکانی هانس گرۆند بێرگ نێردراوی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە کاروباری یەمەن ."

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە