بەرهەم ساڵح لە سەر داوای یەکیتی درایە دادگا

بەرهەم ساڵح لە سەر داوای یەکیتی درایە دادگا

سەرپەرشتیاری سەنتەری ڕاوێژکاری لە مەڵبەندی گەرمیانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایدەگەینێت، بەرھەم ساڵح ، سەرۆکی ھاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری، بەهۆی دەست پێکردنی بانگەشە لە دەرەوەی ئەو ماوەیەی دیاری کراوە، ”تاوانی هەڵبژاردن“ی کردووە و سکاڵای یاسایی لەدژی تۆمار دەکەن.
ڕێبوار محەمەد ساڵح، یاساناس و سەرپەرشتیاری سەنتەری ڕاوێژکاری لە مەڵبەندی گەرمیانی یەکێتی، ڕایگەیاند: "سەرۆکی ھاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوودا، چەندین تاوانی ھەڵبژاردنی ئەنجام داوە".
بە پێویستیشی زانی کە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق، ڕێکاری یاسایی بەرامبەر بە بەرهەم ساڵح و هاوپەیمانێتییەکەی بگرێتە بەر.


ئەو بەرپرسەی یەکێتی ڕوونی کردەوە، چەندین سزا بۆ تاوانەکانی هەڵبژاردن دیاری کراون، لەنێویشیاندا (زیندانیکردن، سزای دارایی و دوورخستنەوەی پێشێلکار لە ھەڵبژاردنەکان). جەختیشی لەوە کردەوە: ”سەرجەم لایەنەکان کەم تا زۆر، تاوانی ھەڵبژاردنیان ئەنجام داوە، بەڵام لیستەکەی بەرھەم ساڵح، سەرمەشق بوو".


جەختیشی کردەوە کە وەک یاساناسێک، چاودێریی لایەنە سیاسییەکان دەکەن و سەرجەم تاوان و پێشێلکارییەکان ئەرشیف دەکەن. ئەوەشی ئاشکرا کرد کە سکاڵا لە دژی بەرهەم ساڵح تۆمار دەکەن و ئاماژەی بەوە دا: ”سکاڵای یاسایی لەسەر ئەوانە تۆمار دەکەین کە پێشێلکاری دەکەن".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە