پەیامی کورد ... کوردستانی ڕۆژهەڵات بە سیاسەتێکی قێزەون بە لە ناوبردنی دارستانەکانی دەکرێتە جێگای بەرهەم هێنانی تریاک و خەشخاش
چاندنی خەشخاش لە زاگرۆس خەریکە جێگای داربەڕووەکان دەگرێتەوە
لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا چاندن و بەرهەمهێنانی "خەشخاش" لە زنجیرە چیای زاگرۆس بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە.
بەپێی ووتەی خەڵکی پارێزگاکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات لە چوار، ٥ ساڵی ڕابردوودا هەندێک کەسی هەلپەرست داربەڕووەکانی زاگرۆس بە مەبەستی چاندن و بەرهەمهێنانی خەشخاش دەبڕن و دواهەمین جار بە یەکجاری ئاگریان لەم دارستانانە بەرداوە
لە هەر ٢٥٠ مەتری دووجا زەویی خەشخاش، یەک کیلۆ تریاک بەرهەم دێت کە ئەمەش یەکێکی دیکە لە هۆکارەکانی لەنێوچوونی داربەڕووەکانی زاگرۆسە.
تا ئێستا لەلایەن ڕێژیمەوە نەک هەر بۆ پێشپێگرتنی ئەو قەیرانە ژینگەیی و بەرهەمە ماڵوێرانکەرە هیچ کردەوەیەکی ئەرێنی ئەنجام نەدراوە، بەڵکوو خۆیان ڕێخۆشکەر بوون بۆ سازکردنی ئەو قەیرانە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە