پەیامی کورد … هاوپەیمانی ئافرەتانی كوردستان راگەیەندرا
بەمەبەستی دروستكردنی هەماهەنگی ئافرەتانی سەرانسەری كوردستان بۆ پرسە یاسایی و كۆمەڵایەتییەكان، هاوپەیمانی ئافرەتانی كوردستان لە هەولێر راگەیەنرا و ئەندامێكی بۆردی ئەو هاوپەیمانێتیە دەڵێت، كاریان قسە كردنە لەسەر تەواوی پرسە یاسایی و كۆمەڵایەتیەكان كە ئافرەتانی گیرۆدە كردووە.
لەو بارەیەوە دڵسۆز زەنگەنە ئەندامی بۆردی هاوپەیمانی ئافرەتانی كوردستان وتویەتی، ئەم هاوپەیمانییە لەسەر ئاستی كوردستان و بە پشتیوانی ئیرادە و ویستی حوكمڕانی كوردستان دەبێت، قسە لەسەر تەواوی پرسە یاسایی و كۆمەڵایەتییەكان دەكات كە ئافرەتانی گیرۆدە كردووە.
وتوشیەتی، پرسی مافەكانی ئافرەتان و پێگەی ئافرەتان و ئەو گرفتانەی ئافرەتان لە رووە كۆمەڵایەتییەكەیەوە هەیانە باس و بابەتی هاوپەیمانییەتییەكە دەبێت.
ئەندامەكەی بۆردی هاوپەیمانی ئافرەتانی كوردستان رونیشیكردووەتەوە، هاوپەیمانێتیەكە لە رووی یاساییشەوە كاردەكات بۆ ئەوەی لەناو سیستمی حوكمڕانیدا ئەو یاسایانەی پێویستیان بە پەرەپێدان و گۆڕانكاری هەیە پێداچوونەوەیان پێدا بكرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە