پەیامی کورد... فرۆكه شهڕكهرهكانی توركیا ئۆتۆمبێلی بهرپرسێكی یهبهشهیان كرده ئامانج
دژە تیرۆری کوردستان رایگەیاند، فڕۆکە شەڕکەرەکانی تورکیا لە قەزای شەنگال ئۆتومبێلێکیان کردووتە ئامانج و بەرپرسێکی یەبەشە و دوو چەکدار گیانیانلەدەستداوە.
دژە تیرۆری کوردستان ئاماژەی بەوەشداوە، فرۆکەکانی تورکیا دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ و لە کۆمەڵگەی خانەسورێی سەر بە قەزای شەنگال ئۆتومبێلێکیان کردووەتە ئامانج.
بهپێی زانیارییهكان لە هێرشەکەدا بەرپرسێکی هێزەکانی یەبەشە و دوو چەکداری کراونەتە ئامانج و گیانیانلەدەتسداوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، لە ماوەی رابردوودا چەندان جار فڕۆکەکانی تورکیا هێرشیانکردووتە سەر ناوجەکانی سنووری قەزای شەنگال و لە ئەو هێرشانەشدا چەندان کەس گیانیانلەدەتسداوە و بریندار بوون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە