فراکسیۆنی پارتی ڕاگەیندراوێک بڵاو دەکاتەوە

فراکسیۆنی پارتی ڕاگەیندراوێک بڵاو دەکاتەوە

سەرۆكی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەینێت، وەک فراکسیۆنی پارتی سبەینێ یەکشەممە ١-٤-٢٠١٨، یاداشتێک ئاراستەی پەرلەمان و حکومەتی هەرێم دەکەین، بۆ ئەوەی بەتەواوی سیستەمی پاشەکەوتی مووچە نەمێنێت. 

رۆژی چوارشەممە  ٢٩-٣-٢٠١٨ دوای کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، گۆڕانکاری لەسیستەمی پاشکەوتی موچەدا ڕایگەیاند، گۆڕانکاریەکەش لەسەر بنەمای زیادبوونی داهات بوو.

 شیلان جەعفەر، سەرۆكی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی كوردستان، لە بارەی بڕیارەکەی حکومەتی هەرێم بۆ دەستکاریکردنی پاشەکەوتی موچە، رایگەیاند “ئێمە وەک فراکسیۆنی پارتی، دەستخۆشی لە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەین بۆ ئەو بڕیارەی دای، سەبارەت بەكەمكردنەوەی پاشەكەوتی مووچە، هەرچەندە تێبینیمان لەسەری هەبوو، بۆئەوەی بەتەواوی سیستەمی پاشەکەوتی مووچە نەمێنێت، بەڵام لەئێستادا پێمان بڕیارێکی گونجاو بوو”.

شیلان جەعفەر گوتیشی “فراكسیۆنەکەمان لەئێستادا بەنیازی ئەوەیە، کە یاداشتێك ئاراستەی حكومەت و پەرلەمانی کوردستان بكەین، بۆ ئەوەی حکومەت بەتەواوی سیستەمی پاشەکەوتی موچە نەهێلێت”.

لەبارەی ناوەڕۆکی یاداشتەکەیان ئاماژە بەوە دەکات، کە یاداشتەکە تەنها فراکسیۆنی پارتییە و ئەمڕۆ یاداشتەکەیان دەنووسرێت و سبەینێ پێشکەشی دەکەین، ئێستا ناتوانم ناوەڕۆکی یاداشتەکە بڵێم، بەڵام کاتێک پێشکەشکرا، ئەو کاتە ناوەڕۆکەکەی ئاشکرا دەکەین. 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە