پەیامی کورد... لە هەولێر گردبوونەوەیەک پشتگیری لە ڕۆژهەڵات بەڕێوەچوو
ئەمڕۆ شەممە 24/9/2022 لە بەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەولێر گردبوونەوەی پشتیوانیی چالاکانی مەدەنی و چین و توێژەکانی باشووری کوردستان بۆ پشتیوانی لە ناڕەزایەتییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بەڕێوە چوو.
لە گردبوونەوەکەدا وێڕای ئەوەی کوشتنی ژینا ئەمینی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە مەحکووم کرا، بەیاننامەی پشتیوانیی بۆ بەدیهاتنی هەموو داوا ڕەواکانی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن نوێنەری چالاکانی مەدەنی و چین و توێژەکانی باشووری کوردستانەوە خوێندرایەوە.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە: ''وێڕای پشتگیریمان بۆ خوشک و برایانمان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان شەهید ژینا ئەمینی وەکوو سیمبولی ئازادی و چەوسانەوەی خەڵک دەناسێنین لەدەست کۆماری ئیسلامیی ئێران.''
ئاماژە بەوەش درا کە ئەوەی لە ڕۆژهەڵات ڕوو دەدات پەنگخواردنەوەی زامێکی نەتەوەییە، نەک لەچک، بۆیە خوێنی دەیان و سەدان دەکەینە هەوێنی ئازادی و ئازایەتی بۆ کوردستان.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە