ھاوسەرۆکی ھەدەپە دەڵێت، ئەگەر پارتەکەمان یەک ئەندامیشی مابێت دەستبەرداری پەرلەمان نابین و ئاشکراشیدەکات، کە ھەدەپە بۆ ھەڵبژاردنی داھاتووی سەرۆکایەتی تورکیا کاندیدی دەبێت وشکست بەدەسەڵاتی ئەردۆغان دەھێنێت.
پەروین بوڵدان، ھاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان (ھەدەپە) رایدەگەیەنێت، کە پارتەکەیان باجی قورسی داوە بۆ ئەوە بچێتە ناو پەرلەمانی تورکیا، لەئێستاشدا حکومەت دەیەوێت لەپەرلەمان دەریان بکات.
بوڵدان جەختیشیکردووەتەوە، کە ئەگەر پارتی دیموکراتی گەلان تەنھا یەک ئەندامیشی مابێت دەستبەرداری پەرلەمان نابێت و بۆ ھەڵبژاردنی داھاتووی سەرۆکایەتی تورکیاش ھەدەپە کاندیدی خۆی دەبێت.
دووپاتیشیکردەوە، کە بروایان بەسەرکەوتنی کاندیدەکەیان ھەیە لەو ھەڵبژاردنەدا، چونکە بەرگری لەئاشتی و دیموکراتی و فرەحزبی دەکەن و کۆتایی بە دەسەڵاتی فاشیزمی ئەردۆغان دەھێنن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە