یەکەمین ڕاپۆرتی هێند لە جەنایەتی کوشتاری موسڵمانان لەو ووڵاتەدا

یەکەمین ڕاپۆرتی هێند لە جەنایەتی کوشتاری موسڵمانان لەو ووڵاتەدا

پەیامی کورد    ...  یەکەمین ڕاپۆرتی هێند لە جەنایەتی کوشتاری موسڵمانان لەو ووڵاتەدا

بە پێی هەواڵەکان وازرەتی ووڵاتی هێند بە بڵاو کردنەوەی ڕاپۆرتێکی سەرەتایی جەنایەتی کوشتاری موسڵمانانی ئەو ووڵاتەی لە دێهلی نۆ ، پۆلیسی پایتەختی بە یەکێک لە تاوانبارانی سەرەکی ئەم ڕووداوە لە قەڵەم دا .

ڕاپۆرتەکان وا دەریدەخەن وەزارەتی ووڵاتی هێند جەختی کردووەتەوە پۆلیسی دیهلی نۆ لە کۆنترۆڵ کردنی دۆخ و نەهێشتنی گەیاندنی زەرەر و زیان بە کەل و پەلی موسڵمانان دا بە تەواوی سەرکوەتوو نەبووە .

هەندێک لە کارناسانی قەزایی و یاسایی لەو باوەڕەدان بە لە بەرچاو گرتنی ڕاپۆرتی وەزارەتی ووڵاتی هێند ئەگەری ئەوەی کە لە دژی هەندیک لە ئەفسەرانی پلە بەرزی پۆلیس هەوڵی قەزایی و یاسایی بێتە ئاراوە بوونی هەیە .

لە ڕاپۆرتی ئەم دواییەی دا هاتووە بەرێوبەری پۆلیسی دێهلی نۆ گۆڕابوو و لەوانەیە کەم کاری هیزەکانی پۆلیس یش هەر بەم بۆنەیەوە بووە کە فەرماندەی نوێ بە ناوەرۆک و کەم و کورتییەکانی ئەم کارە زۆر شارەزا نەبووە .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە