پەیامی کورد … ئەمریکا: وڵامی هێرشە مووشەکییەکانى سهر عیراق دەدەینەوە
لهبارهى وڵامی هێرشەکانی سەر بنکە سەربازییەکانیان لە عێراق دەدەنەوە یان نا لە جۆن کێربی، وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا وتی، لەو کات و شوێنەی خۆیان بە گونجاوی دەزانن، وڵامی هێرشە مووشەکییەکان دەدەنەوە.
دواى ئهوهى لە سێ رۆژی رابردوودا، سێ هێرشی مووشەکی کراونەتە سەر ئەو بنکە سەربازییانەی کە هێزەکانی ئەمریکایان تێدا جێگیرکراون.
وتەبێژی پێنتاگۆن ئهوهشى خسته ڕوو، ئەوان لە نزیکەوە چاودێری و لێکۆڵینەوە بۆ ئەو هێرشانە دەکەن کە دەکرێنە سەر بەرژەوەندییەکانیان لە عێراق.
جۆن کێربی رونیشیكردهوه، وێڕای ئەو هێرشانەی دەکرێتە سەر هێزەکانیان، ئەوان نایانەوێت ئەرکی راهێنان و مەشقپێکردنی هێزە عێراقیەکان بەجێبهێڵن چونکە مەترسی گەورەتر لەوە هەیە، کە ئەویش سەرهەڵدانەوەی داعشە.
جۆن دەشڵێت، ئەمریکا دەیەوێت لەڕێگەی بەرزکردنەوەی توانای هێزە عێراقییەکانەوە رێگری لە بەهێزبوونەوەی داعش بکات.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە