سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ناوەکی لە ئێرانە

سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ناوەکی لە ئێرانە

پەیامی کورد … سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ناوەکی لە ئێرانە

 ڕافایێل گرۆسی سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ناوەکی لە تارانە و ئەمڕۆ لەگەڵ جێگری سەرۆک کۆماری ئێران و سەرۆکی ڕێکخراوی ئەتۆمیی ئێران کۆدەبێتەوە، چاوەڕێدەکرێت کۆبوونەوەکانی گرۆسی کاریگەریی گەورەی لەسەر بڕیارەکانی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاژانسی وزەی ئەتۆم هەبێت.

کازم غەریب ئابادی نوێنەری ئێران لە ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ناوەکەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە ڕافایێل گرۆسی لەگەڵ محەمەد ئیسلامی سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران کۆدەبێتەوە، کۆبوونەوەکەش چەند ڕۆژێک پێش کۆبوونەوەی چارەنووسسازی ئەنجومەنی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ناوەکی لەسەر پرسی ئەتۆمیی ئێران دێت.

ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ لەزاری سێ سەرچاوەوە ڕایگەیاندووە، سەردانەکەی گرۆسی دوای ڕێککەوتنی هەدوولا دێت بۆ دەستپێكردنەوەی چاودێرییەکانی ئاژانسی وزەی ناوەکی لەسەر چالاکییە ئەتۆمییەکانی ئێران، هەروەها لێکۆڵینەوە لە هەندێک ماددەی ئەتۆمی کە لە چەند پێگەیەکی ئەتۆمیی وڵاتەكە بەدیکراون.

بەڵام کەناڵی (پرێس تی ڤی)ی فەرمیی ئێران ڕەتیکردەوە سەردانەکەی گرۆسی پەیوەندیی بە ڕەزامەندی لەسەر گەڕانەوەی چاودێریی ئاژانسی وزەی ناوەکی هەبێت.

بەڵام ئاراستەكان بەرەو ئەوەن كە دیدارەکانی گرۆسی لەگەڵ بەرپرسانی ئێران کاریگەریی گەورەی لەسەر کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگارانی ئاژانسی وزەی ناوەکی دەبێت، کە لە 35 ئەندام پێکهاتوون.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە