عێراق هاوردەکردنی مریشک و هێلکەی لە ئێران قەدەغە کرد

عێراق هاوردەکردنی مریشک و هێلکەی لە ئێران قەدەغە کرد

پەیامی کورد... عێراق هاوردەکردنی مریشک و هێلکەی لە ئێران قەدەغە کرد

چالاکانی بازرگانیی ئێران ڕایانگەیاند، دەوڵەتی عێراق هاوردەکردنی "مریشک و هێلکە"ی لە ئێران قەدەغە کرد و بەم زووانە بازاڕی خۆی لەو وڵاتە لەدەست دەدات.

"مەهدی کەرەمی پوورموقەدەم" بەڕێوەبەری گشتیی پێشووی ژووری بازرگانیی هاوبەشی ئێران و عێراق ڕایگەیاند، لە ئێستادا نزیک بە حەوت هەزار کێڵگەی ئاژەڵان لە عێراقدا بوونی هەیە و ساڵی ٢٠١٩ بەرهەمی هێلکەی ئەو وڵاتە ١.٥ ملیار دەنک بووە و ئەو ڕێژەیە لە ساڵی ڕابردوودا گەیشتووەتە حەوت ملیار دەنک.

بە وتەی "پوورموقەدەم" لە ئێستادا بەشێکی زۆر لە "ئاژەڵداران، خاوەنی کێڵگەکانی مریشک و ماسی" یەکەکانی بەرهەمهێنانی خۆیان لە ئێران کۆ کردووەتەوە و لە عێراق سەرمایەگوزارییان کردووە.

ماوەیەک لەمەو پێش خاوەن کێڵگەکانی عێراق سەبارەت بە هاوردەکردنی مریشک و هێلکە لە ئێران لە بەردم وەزارەتی کشتوکاڵی ئەو وڵاتە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوە بردبوو.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە