پەیامی کورد ... بەپێی بانگهێشتنامەیەکی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، ئەمڕۆ پەرلەمان کۆبونەوەی نائاسایی ئەنجامدەدات و خوێندنەوەی دوەم بۆ پڕۆژە بڕیاری پێشنیازی دیاریکردنی رۆژێک تایبەت بە ئێزدیەکان دەکات.
د.رێواز فایق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان لە نوسراوێکدا بانگهێشتی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كات و رایگەیاندووە، "بە پشت به‌ستن به حوكمی بڕگه‌ى یه‌كه‌م له مادده‌ى 8ى په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستانی-عێراق، بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئه‌ندامه به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مان بكه‌ین بۆ دانیشـتنی ژماره (2)ى نائاسایى، ســـاڵی یه‌كه‌م له خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان - عیراق".
ئاماژەی بەوەشکردوە، کۆبوونەوەکە کاتژمێر 11:00ی پێشنیوه‌ڕۆى ڕۆژی پێنجشه‌ممه رێكه‌وتی 2019/8/1 بەڕێوەدەچێت.
کۆبونەوەکەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان تایبەتە بە خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژە بڕیاری پێشنیازی دیاریکردنی رۆژێک تایبەت بە ئێزدییەکان دەکات.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە