کەجەکە : هەشت سەربازی تورک لە هەولێر کوژران

کەجەکە : هەشت سەربازی تورک لە هەولێر کوژران

كۆما جڤاكێن كوردستان "كەجەكە" باڵی سەربازی پارتی كرێكارانی كوردستان "پەكەكە" ، كوژرانی هەشت سەربازی تورك لە بۆسەیەكدا لە باكووری پارێزگای هەولێر ڕادەگەینێت.
ئەمڕۆ شەممە 14ی نیسانی 2018، كۆما جڤاكێن كوردستان "كەجەكە" باڵی سەربازی پارتی كرێكارانی كوردستان "پەكەكە" لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند”هێزەكانیان لە ناوچەی برادۆستی سەر بە ناحیەی سیدەكانی سەر سنور لە باكوری پارێزگای هەولێر، بۆسەیەكیان بۆ سوپای توركیا نابووەوە”.
بەپێی بەیاننامەكەی "كەجەكە" : لەو بۆسەیەدا سێ‌ سەربازی تورك كوژران و پێنجی تریش بریندار بوون.
پێنج شەممەی ڕابردوو، كۆما جڤاكێن كوردستان لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندبوو”لەماوی 9 بۆ 11ی ئەم مانگە، هێزەكانیان سێ‌ پرۆسەیان لەدژی سوپای توركیا لە ناوچەی برادۆستی سەر سنور كە سەر بە ناحیەی سیدەكانی باكوری هەولێرە ئەنجامداوە، لە پرۆسەكانیشدا  19 سەربازی تورك كوژراون، وێڕای برینداربوونی ژمارەیەكی تر”.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە