کەجەکە : پیلانی داگیرکردنی عێراق و سووریا لە لایەن تورکیاوە پووچەڵ کرایەوە

کەجەکە : پیلانی داگیرکردنی عێراق و سووریا لە لایەن تورکیاوە پووچەڵ کرایەوە

وته‌بێژی كۆمیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی كۆما جڤاكێن كوردستان ئامانجى توركیاى له‌ هێرشه‌كانى بۆ سه‌ر باشورى كوردستان و ڕۆژئاواى كوردستان ئاشكرا كرد و ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد “پیلانى توركیا بۆ داگیركردنى عێراق و سووریا له‌ رێگه‌ى داعشه‌وه‌، له‌لایه‌ن كورده‌وه‌ پوچه‌ڵكرایه‌وه‌”.

“سه‌رحه‌د ڤارتۆ” وته‌بێژی كۆمیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی كۆما جڤاكێن كوردستان “كه‌جه‌كه‌” ڕایگه‌یاند، توركیا له‌ هێرشه‌كانیدا بۆ سه‌ر باشورى كوردستان و ڕۆژئاواى كوردستان، ئامانجى له‌ ناوبردنى ده‌ستكه‌وته‌كانى گه‌لى كورد و داگیركردنى عێراق و سوریاى هه‌یه‌.

ناوبراو ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، توركیا له‌ ساڵى 2014 دا له‌ ڕێگه‌ى رێكخراوى تیرۆریستى داعشه‌وه‌ ویستى عێراق و سوریا داگیربكات، به‌ڵام پیلانه‌كه‌ى توركیا له‌لایه‌ن گه‌لى كورده‌وه‌ پوچه‌ڵكرایه‌وه‌، بۆیه‌ ئێستا “ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان” تۆڵه‌ له‌ كورد ده‌كاته‌وه‌.

وته‌بێژی كۆمیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی كۆما جڤاكێن كوردستان داواشى له‌ حكومه‌تى عێراق كرد هه‌ڵوێستى جددى هه‌بێت به‌رامبه‌ر به‌ هێرشه‌كانى سوپاى توركیا بۆ سه‌ر باشورى كوردستان.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە