جێگری سەرۆكی لیژنەی سامانە سرووشتییەكان  :  ھەرێمی كوردستان پابەندی بڕیارەكانی ئۆپێك بووە

جێگری سەرۆكی لیژنەی سامانە سرووشتییەكان  :  ھەرێمی كوردستان پابەندی بڕیارەكانی ئۆپێك بووە

پەیامی کورد      ...    جێگری سەرۆكی لیژنەی سامانە سرووشتییەكان  :  ھەرێمی كوردستان پابەندی بڕیارەكانی ئۆپێك بووە

دانووستانەكانی نێوان ھەرێم و بەغدا لەبارەی چارەكردنی كێشەی نەوت و گاز، پێشەوە چوونیان بەخۆیەوە بینیوە و وەك جێگری سەرۆكی لیژنەی سامانە سرووشتییەكانی پەرلەمانی كوردستانیش دەڵێ، ھەرێم پابەندی بڕیاری ئۆپێك بووە بۆ كەمكردنەوەی بەرھەم.

گولیزار رەشید، جێگری سەرۆكی لیژنەی سامانە سرووشتییەكان، رایگەیاند: "یەكێك لە كێشەكانی نێوان ھەرێمی كوردستان و حكوومەتی فیدڕاڵ، پرسی نەوتە، بەڵام لە ئەنجامی دانووستانەكانی شاندی ھەردوولا بۆ گەیشتن بە رێككەوتن لەسەر كۆی پرسەكان لەبارەی كەرتی نەوت و گازیش پێشەوەچوون ھەبووە، ئەوەش لە بەرژەوەندی ھەردوولایە".

جێگری سەرۆكی لیژنەی سامانە سرووشتییەكان دەشڵێت: "لە ئێستادا ھەماھەنگی لە نێوان ھەرێم و بەغدا ھەیە لەسەر پرسی نەوت و لە دواپێشھاتیش حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لەگەڵ عێراق پابەندی بڕیارەكانی رێكخراوی ئۆپێك بووە و جێبەجێی كردووە، ئەوەش نیشانەی ھەبوونی ھەماھەنگیی باشە لە نێوانیاندا".

لەبارەی دامەزراندنی كۆمپانیایەكی نیشتمانی، گولیزار رەشید روونی كردەوە: "درووستكردنی كۆمپانیا پێم وایە خۆدزینەوەیە زیاتر لە پرسی نەوت، چوونكە بە گوێرەی دەستووری عێراق، پێویستە عێراق ببێتە خاوەن یاسایەكی یەكگرتووی نەوت و غاز ئینجا ھەنگاوی دیكە بنێن".

رەشید، جەختی لەسەر رۆڵی ھەرێمی كوردستان لە دانانی یاسای نەوت و گاز كردەوە و دەشڵێت: "نابێت ھەرێم وەك پاشكۆ سەیر بكرێت، بە پێچەوانەوە ھەردوولا پێكەوە یاسایەك بۆ نەوت و غاز ئامادە بكەن و لەلایەن پەرلەمانەوە پەسەند بكرێت، ئەوكات ھەموو كێشەكان چارەسەر دەكرێن، چوونكە یاسا رێگاچارەی كەرتی نەوت دیاری دەكات".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە