سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، کێشەکانی بەغدا و هەرێم بەڕێژەیەکی زۆر چارەسەر کراون و لە چەند ڕۆژی داهاتووشدا شاندێکی عێراق سەردانی هەرێم دەکات.
لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا سەلیم جبور سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاندووە، "ئێمە ویستەکانی هەرێم بۆ خۆشگوزەرانی و بەرژەوەندییەکانیی گەلی کورد ڕەتناکەینەوە کە شایەنی باشترینن."
سەبارەت بە ئۆپراسیۆنەکانی سوپای تورکیا لە هەرێمی کوردستان، جبوری ئاماژەی بەوە کرد، لەماوەی ڕابردوودا سەردانی تورکیایان کردووە و ئەو پرسەیان باسکردووە، چەند کێشەیەک هەن تایبەتن بە پەکەکە و پێویستە هەماهەنگی بکرێت بۆ سڕینەوەی کاریگەرییە نەرێنییەکانی، بەڵام عێراق سورە لەسەر بوون و پاراستنی سەروەری خاکەکەی و ڕێزیش لە وڵاتانی دراوسێ دەگرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە