سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، داوای ئازادكردنی تاوانباری پرۆسەی ئەنفال (سوڵتان هاشم) دەكات، داواکەشی كاردانهوهى تووندى لێدهكهوێتهوه.
داواكاریەكهى سەلیم جبوری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئاراستەی هەریەكە لە سەرۆك كۆماری عێراق و سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و ئەنجومەنی باڵای قەزا و سەرۆكی دادگای باڵای ئیتحادی كردووە، تێیدا داوای ئازادكردنی تاوانباری ئەنفال سوڵتان هاشم دەكات.
لای خۆشیەوە له ڕاگهیاندراوێكدا تۆڕی ڕێكخراوە كوردستانییەكان بۆ دادگای تاوانی نێودەوڵەتی، نیگهرانى خۆیان بۆ ئهو ههڵوێستهى سهلیم جبورى دهربڕى و رایانگەیاند، كه ئهوان بەتوندی ئیدانەی ئەو داوایە دەكەن كە نایاساییە و مایەی شەرمە داوایەكی نایاسایی وا لە لایەن بەرزترین كەسایەتی تەشریعی عێراقییەوە دەكرێت، ئەمە نیشانەی ئەوەیە بۆ سیاسییەكانی عێراق دەنگ كۆكردنەوە گرنگە نەك جێبەجێكردنی بڕیارەكانی دادگا.
هەر لە راگەیەندراوەکەی تۆڕی ڕێكخراوە كوردستانییەكاندا هاتووە، "ئێمە لێرەوە داواكارین پڕۆسەی دادگایی تۆمەتبارانی ئەنفال درێژەی پێ بدرێت، وە تەواوی تۆمەتباران ببردرێنە بەردەم داددگا و لە سزا ڕزگاریان نەبێت لە پێشیانەوە تۆمەتبارە كوردەكان.
جێی ئاماژەیە، (سوڵتان هاشم ئهحمهد) له نێوان ساڵانى (١٩٩٥-٢٠٠٣) وهزیرى بهرگرى عێراق بووه، له مانگى ئهیلوولی ساڵی (٢٠٠٣) دهستگیركراو دوای ئەوەی لهلایهن دادگاوه چهند تۆمهتێكى لهسهر ساغكرانهوه و بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ دەرکرا، بەڵام تا ئێستا جێبەجێ نەکراوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە