پەیامی کورد … سعودیا داوا دەکات کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەروڕووی ئێران بێتەوە
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی سعودیه داوا له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات رووبه‌ڕووی مه‌ترسیه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر ئاسایش و ئاشتی جیهانی ببنه‌وه.
رۆژی چوارشه‌ممه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی سعودیه به سه‌رۆكایه‌تی مه‌لیك سه‌لمان پادشای ئه‌و وڵاته كۆبوه‌وه و تیایدا پرسی هێرشه موشه‌كیه‌كانی حوسیه‌كانی یه‌مه‌ن و پاڵپشتیه‌كانی ئێران له‌و گروپه گفتوگۆی له‌باره‌وه كرا.
ئاژانسی فه‌رمی هه‌واڵی سعودیه بڵاویكرده‌وه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ده‌ستوه‌ردانه‌كانی ئێران له كاروباری ناوخۆیی وڵاتانی عه‌ره‌بی و رێگه‌كانی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی تاران خراونه‌ته به‌رباس.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، كه سعودیه به فه‌رمی داوای له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی كردووه، رووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر ئاسایش و ئاشتی جیهان ببنه‌وه.
هاوكات داواشی كردووه، كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ئه‌ركی خۆی جێبه‌جێ بكات به‌رامبه‌ر به هێرش و په‌لاماره‌كانی حوسیه‌كانی یه‌مه‌ن بۆ سه‌ر ناوچه و پێگه مه‌ده‌نییه‌كانی سعودیه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە