حكومه‌تی بەغدا چاره‌سه‌ركردنی كێشه گرنگه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاندو وته‌بێژی حكومه‌تەکەش دەڵێت، "لیژنه‌ی هاوبه‌ش بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم پێكهێنراوه".
سه‌عد حه‌دیسی وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق رایگەیاندووە، کە چاره‌سه‌ری سه‌رجه‌م كێشه گرنگه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان كراوه‌و لیژنه‌ی هاوبه‌شیش بەمەبەستی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كانی هەرێم پێكهێنراوه بۆ ئەوەی بەزوترین کات گەشتی فڕۆکەخانەکان دەستپێبکەنەوە.
حه‌دیسی ئاماژەی بەوەشکردووە، کە بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراقیش دوای ئه‌وه‌دێت كه هه‌رێم وه‌ڵامی داواكه‌ی دایه‌وه بۆ سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتی ئیتحادیی به‌سه‌ر هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌كه‌دا.
باسی لەوەشکرد، کە له‌ماوه‌ی ڕابردوودا لیژنه تایبه‌تمه‌نده‌كانی نێوان هەولێر و بەغدا چه‌ندین دیداریان لەبارەی فڕۆكه‌خانه‌كان، گومرگی فڕۆكه‌خانه‌كان و سه‌رپه‌رشتیكردنیان ئه‌نجامداوه‌و سه‌رجه‌م كێشه‌كانیش به‌ره‌و چاره‌سه‌ربوون دەچێت و حکومەتی عێراقیش به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك کار دەکات بۆ ئەوەی له‌زوترینكاتدا ئه‌و بابه‌ته یەکلابکرێتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە