تاقیکردنەوەی واکسەنەکەی ئۆسکفۆرد ی بەریتانیا بە شێوەی کاتی ڕاگیرا

تاقیکردنەوەی واکسەنەکەی ئۆسکفۆرد ی بەریتانیا بە شێوەی کاتی ڕاگیرا

پەیامی کورد     ...   تاقیکردنەوەی واکسەنەکەی ئۆسکفۆرد ی بەریتانیا بە شێوەی کاتی ڕاگیرا

کۆمپانیای ئەسترا زێنکا (AstraZeneca) لە ئۆکسفۆرد بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند : لە قۆناغی سێیەمی تاقیکردنەوەی واکسەنە پەرەپێدراوەکەیان، یەکێک لە خۆبەخشەکان بەهۆی کاریگەرییە لاوەکییەکانی واکسەنەکەوە تووشی نەخۆشی بوە، ئەوەش وایلێکردون پێداچونەوە بۆ ئاستی سەلامەتی واکسەنەکە بکەن.

کۆمپانیاکە جۆری ئەو نەخۆشییەی دیاری نەکردوە کە تووشی خۆبەخشەکە بوە و بە "نەخۆشییەکی بێهۆکار" ناویبردوە، کە بەهۆیەوە تاقیکردنەوە جیهانییەکانیانی وەستاندوە.

لەوبارەیەوە مات هانکۆنگ، وەزیری تەندرووستی بەریتانیا بە تۆڕی هەواڵی Sky News-ی رایگەیاند، بڕیارەکەی کۆمپانیای AstraZeneca بە راگرتنی تاقیکردنەوە جیهانیەکان وەک ئاڵەنگاری وایە، بەڵام بەربەست لە بەردەم هەوڵەکان بۆ پەرەپێدانی واکسەنەکە درووست ناکات.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەوە جاری یەکەم نییە حاڵەتی لەو جۆرە بێتە بەردەم ئەو واکسەنەی کە زانایانی ئۆکسفۆرد پەرەیان پێداوە، ئەوەی کە لە ئێستادا پێویستە ئەوەیە زانایانی ووڵاتەکەی زیاتر لە سەلامەتی واکسەنەکە دڵنیا ببنەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە