پەیامی کورد ... داواکاری سەرۆککۆماری لێتۆنی لە یەکیتی ئەورووپا بۆ ڕاوەستاندنی ڕووسیا
سەرۆککۆماری لێتۆنی ڕایمۆند ڤیۆنیس لە ووتووێژێکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی ئەڵمانی شپیگل ڕایگەیاند :" ووڵاتانی ئەورووپی دەبێ بۆ ڕاوەستاندنی ڕووسیا پێکەوە یەکگرتوو بن .
بە پێێ ڕاپۆرتێک ، بە ووتەی ئەو لەم دواییانە ڕووسیا سیاسەتی هێرش کردنی بۆ بە دەستکەوتنی بە ئامانجە ژێئۆپۆلیتکی یەکانی خۆی لە پێش گرتووە و لەوانەیە هێرش بکاتە سەر یەکێک لە ووڵاتانی قاڕەکە .
ڤیونیس ووتی : " ئێمە درواسێین و بەرژەوەندی هاوبەشمان هەیە ، بەڵام لە لایەکی دیکەوە ئێمە دەبێ زۆر هۆشیار بین ، ئێمە بە فاکتەرێکی بەرگری جێگای متمانە پێویستیمان هەیە . "
ئەو هەروەها جەختی کردەوە کە مۆسکۆ کاردانەوەی بەهێزی لە سەر دانیشتوانی ڕووسی " لێتۆنی " هەیە و هەندێک لەوان لە ناڕەزایەتی دەبڕین لە دژی جێجبەجێ کردن و گۆڕینی قوتابخانەکانی ڕووسی بۆ زمانی لێتۆنی بەشداری دەکەن .
ڤیۆنیس جارێکی دیکە درووست کردنی خەتی بۆڕی گازی " جەرەیانی باکووری ٢ " ی خستە بەر ڕەخنەوە و ووتی : ئەمە پڕۆژەیەکی ژێئۆپۆلیتیکییە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە