کاردانەوەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە سەر دەرکردنی دیپلۆماتە ئێرانییەکان

کاردانەوەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە سەر دەرکردنی دیپلۆماتە ئێرانییەکان

پەیامی کورد ...  وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران دەرکردنی دیپلۆماتە ئێرانییەکانی لە ئالبانی مەحکووم کرد

بە پێی ڕاپۆرتێک " بەهرام قاسمی " ووتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران سەرەڕای مەحکووم کردنی هەوڵی دەوڵەتی ئالبانی لە دەرکرد نی دیپلۆماتە ئێرانییەکان ، ووتی : ئەم هەوڵ و سێناریۆیانە لە بن فساری دەوڵەتی ئەمریکا و دەزگا ئەمنییەکانی ئیسرائیلو بە هاوکاری هەندێک لە گرووپگەلی تێرۆریستی دژ بە ئێران و هەروەها بە ووتنی قسە و ووتاری ناڕەوا و ناڕاست لە راستای وێران کردن و کەوتنە ژێر باری پەیوەندییەکانی ئێران و ئەورووپا جێ بە جێ کراوە . ئەم ڕەفتارەی دەوڵەتی ئالبانی هیچ پایە و بنچینەیەکی درووستی تێدا نییە بە تەواوی لە سەر زانیاری درووست کراو و هەڵەی هەندێک لە دەزگاگەلی ئەمنییەتی و هەوڵێکی مەحکووم و هیچ جێگای قەبووڵکردن نییە . جێگای داخە کە ئەم جارە لە حاڵێکدا کە ئێمە پەیوەندییەکی باشمان لەگەڵ ووڵاتی ئالبانیدا هەبووە بووین بە قوربانی پلانی شووم .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە