ماکرۆن جەخت لە گرینگی ووتووێژی ئەورووپا لەگەڵ ڕووسیا دەکات

ماکرۆن جەخت لە گرینگی ووتووێژی ئەورووپا لەگەڵ ڕووسیا دەکات

پەیامی کورد    ...    ماکرۆن جەخت لە گرینگی ووتووێژی ئەورووپا لەگەڵ ڕووسیا دەکات.

سەرۆککۆماری فەڕەنسا لە کۆنفڕانسی ئەمنییەتی میونشن لە گرینگی ووتووێژی کارا و چارەسازی ئەورووپا لەگەڵ ڕووسیا هەواڵی دا .

بە پێی ڕاپۆرتێک ئێمانۆئێل ماکرۆن ، سەرۆککۆماری فەڕەنسا جگە لە جەخت کردنەوەی لە ووتووێژ لەگەڵ ئەورووپا و ڕووسیا ڕایگەیاند و ووتی : ئەم ووتووێژە دەبێ لە ڕاستای حەل و چارەسەری بابەتە کۆڵەکە بووەکان و پێداچوونەوەی بابەتی پەیوەندیدار بە ئەمنییەتی سایبیرییەوە ئەنجام ببێت .

ماکرؤن لە ووتووێژی خۆیدا لە کۆنفڕانسی ئەمنییەتی میوونشن دا هەروەها ووتی : دەرگیرییەکان ، نیزامی بێ متمانەیی و بابەتی ئەمنییەتی سایبیری و گەمارۆوەکان لە پەیوەندییەکانمان دا " لەگەڵ ڕووسیا " لە سەر یەک کۆبووەتەوە ، کە بە هیچ شێوەیەک شتێک لەگەڵ ڕووسیا ناگۆڕدرێت . من ناڵێم ئەوانە هەڵوەشێندرێنەوە ، تەنیا ئاماژەیان پێ دەکەم . ئەم گەمارۆیانە و دژە گەمارۆوەکان هاوشێوەی ڕووسیا بۆ ئێمە ئەورووپییەکان یش گران ڕادەوەستێت و هیچ دەرئەنجامێکی پۆزێتیڤی بە دواوە نابێت .

هەروەها ووتی : ووتووێژی کارا و چارەنووس ساز لەگەڵ ڕووسیا دەبێ لە سەر توانایی حەل و چارەسەری بابەتە کۆڵەکە بووەکان و پێداچوونەوەی بابەتی پەیوەندیدار بە ئەمنییەتی سایبیری و ... بە واتا یانی ئەندازیاری ئەمنییەت بێ .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە