پەیامی کورد ... بەرزترین ڕێژەی مردن لە سوید دوای تێپەربوونی ١٥٠ ساڵ تۆمار دەکرێت
بە پێی ئاماری فەرمی ووڵاتی سوید ، لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵ بەرزترین ئاماری مردن و گیان لە دەستدان ی لە ماوەی ١٥٠ ساڵی ڕابردوودا تۆمار کردووە . ئەم ووڵاتە لە نێوان مانگەکانی جانیوەری و جوونی ئەمساڵ دا ، ٥١٤٠٥ حالەتی مردن تۆمار کراوە کە ئەم ڕێژەیە لە ساڵی ڕابردوو و لە هەمان بازەی کاتی دا ، ٦٥٠٠ کەس بووە .
بە پێی ڕاپۆرتێک پێشتر لە ساڵی ١٨٦٩ بووە کە ئەم ووڵاتە تووشی قات و قڕی بووە و ٥٥٤٣١ کەس بەم هۆیەوە گیان یان لە دەستدا .
سەرەڕای هەوڵەکان بۆ ئەمنییەتی گشتی لەم ووڵاتەدا لە ئێستادا تەنیا ٧.٣٪ ی خەڵکی ستۆکهۆڵم ئانتی بادییەکانی پێویست یان بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ ئەم نەخۆشییە هەیە بەڵام ئەم ژمارەیە بۆ ئەمنییەت و پارێزراوی گشتی دەبێ نزیکەی ٩٠٪ بێت .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە