جووتیار عادل: بۆ یەکەم جار نرخی ٢٣٠ جۆر دەرمان یەک دەخرێت

جووتیار عادل: بۆ یەکەم جار نرخی ٢٣٠ جۆر دەرمان یەک دەخرێت

پەیامی کورد... جووتیار عادل: بۆ یەکەم جار نرخی ٢٣٠ جۆر دەرمان یەک دەخرێت

د. جووتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، بۆ یەکەم جار نرخی ٢٣٠ جۆر دەرمان یەک دەخرێن و بەم نزیکانە نرخی کاڵای دیکەش بە هەمان شێوە ڕێک دەخرێت.

جووتیار عادل لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیویەتی، هاووڵاتییانی خۆشەویست سڵاوی خوداتان لێ بێت، بۆ یەکەمین جار لە ئەزموونی حوکمڕانی هەرێمی کوردستاندا نرخی ٢٣٠ جۆری دەرمان یەک دەخرێت.

هێمای بۆ ئەوەش کردووە، ئەو دەرمانانە بە کوالێتی و ستانداردی جیهانی دەخرێتە بەردەستی هاووڵاتییان لە نەخۆشخانەکانی حکومی لە هەرێم.

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەشێکی تری نووسینەکەیدا دڵنیایی داوە لەوەی، بەم نزیکانە، پشتیوان بە خودا کاڵای دیکەش بەم شێوەیە ڕێک دەخرێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە