وەزیری دەرەوەی سوودان : هیچ فەرمانێکم بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل پێنەگەیشتووە

وەزیری دەرەوەی سوودان  :  هیچ فەرمانێکم بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل پێنەگەیشتووە

پەیامی کورد      ...     وەزیری دەرەوەی سوودان  :  هیچ فەرمانێکم بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل پێنەگەیشتووە .

وەزیری کاروباری دەرەوەی سوودان جەختی کردەوە کە دەوڵەتی ووڵاتەکەی هیچ کات پێداچوونەوە بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی لە بەرامبەر ئیسرائیل نەکردووە و هەروەها هیچ جۆرە فەرمانێک لە لایەن سەرۆکوەزیرانەوە لەمبارەیەوە پێنەگەیشتووە .

بە پێی ڕاپۆرتێک عومەر قەمەر ئەلدین سەرپەرشتی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی سوودان شەوی یەکشەممە لە ووتووێژێکدا لەگەڵ تەلەفزیۆنی دەوڵەتی ووڵاتەکەی ڕایگەیاند کە هۆکاری لەکارلادانی حەیدەر بەدەوی لە پۆستەکەی خۆی وەکوو ووتوبێژی فەرمی ئەم وەزارەتخانەیە دوای بابەتی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل ، ناوەڕۆکی ووتەکانی ئەو نەبووە بەڵکوو ئەمە بووە کە یاساکانی کاری لە وەزارەتخانەکە پێشێل کردووە .

وەزیری دەرەوەی سوودان هەروەها ووتی : ئەم بابەتە پەیوەندی بە سیاسەتێکی باڵاوە هەیە کە هیچ کەس بە بێ فەرمان و ئیزن ، مافی قسەکردنی لەمبارەیەوە نییە ، دەولەتی سوودان یش لە دوای ئەوەی کە ئەرتەشبۆد " عەبدۆلفەتاح ئەلبۆرهان " سەرۆکی شەورای حۆکمڕانی لە مانگی فێبریوەری ڕابردوودا لەگەل " بێنیامین ناتانیاهوو " سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دیداری کرد 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە