پەیامی کورد ... سناریۆی ئەگەری شەڕی جیهانی سێهەم .
ڕاهێنانەکانی ناتۆی ٢٠٢٠ لە دەریای باڵتیک ، کە لە ٧تاکوو ١٦ی جوون ئەنجام درا ، ئەگەر بێت و لەگەڵ کاردانەوەی ڕووسیا بەرەوڕوو بێتەوە ئەوە دەبێتە هۆی شەڕی جیهانی سێهەم .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە دیفنس ئێکسپرێس ، ڕاهێنانەکانی ناتۆ باڵتۆبس ٢٠٢٠ لە دەریای بالتیک ، ئەگەر لەگەڵ کاردانەوەی ڕووسیا بەرەوڕوو ببێتەوە دەبێتە هۆکاری شەڕی جیهانی سێهەم .
بە پێی ڕاپۆرتێک ئاژانسی ڕاوێژکاری ئۆکراین لە بواری بابەتگەلی سیاسی دا هاتووە : " لە ڕاستیدا ، ناتۆ وو کرێملین بە ئەنجامدانی ڕاهێنانەکانی خۆیان ، ڕۆڵێک لە شەڕی جیهانی سێهەم بە ئەنجام دەگەێنن . هێزەکانی یەکیتی ئەورووپا هەوڵ دەدات ناوچەی باڵتیک گەمارۆ بدات و لە ئاکامدا ڕووسیالە ناوچەی کالینینگراد هێرش دەکاتە سەر ئامانجە گرینگەکانی دوژمن ."
دیفنس ئێکسپرێس لە لایەکی دیکەوە جەختی کردەوە کە لە ڕاهێنانەکانی ناتۆدا باڵتووبس ٢٠٢٠ ، ناتۆ بە سێ هەزار سەرباز ، ٣٠ کەشتی سەر ئاو و ژێردەریایی و دە فڕۆکە ئامادەیی هەیە .
بەکارهێنانی کەل و پەلی بەەرگری ئاسمانی و شەڕ لە دژی کەشتی گەلی ژێردەریایی لە ئامانجکانی ئەم نەمایسە سەربازییە یە .
بە پێی نووسراوی دیفنس ئێکسپرێس ، لە لایەن ڕووسیاوە لە ناوچەی کالینینگراد مانۆڕی ئۆپراسیۆنی - تاکتیکی ئێسکەندەر ئەنجام دار کە لەو مانۆرەدا ٢ هەزار کەس لە کارمەندانی ئەرتەش و ٢٠ یەکەی کەل و پەلی سەربازی ئامادەی بوون و هەروەها ٦ فڕۆکەی Su-24 و Su-30SM بەشداری یان هەبوو . ئەم ئۆپراسیۆنە بۆ لەناوبردنی ئامانجەکان لە سەر ئاوەکاندا ئەنجام دراوە .
ئێسکەندەر کەشتی باڵتیکی ڕووسیا لە ناوچەی کالینینگراد ڕاهێنانگەلێکی لە ووڵامدانەوە بە نەمایشە سەربازییەکانی یەکیتی ئاتلانتیکی باکوور بە ناوی BALTOPS-2020 ئەنجام داوە .
بە نۆنەی خۆی ، ڕاهێنانەکانی ناتۆ بریتی لە ١٧ ووڵاتی ئەندام و دوو ووڵاتی شەریکی یەکیتییەکە بوو کە بریتی لە ٣٠ کەشتی شەڕ ، ٣٠ فڕۆکە و باڵەفڕ و هەروەها نزیکەی سێ هەزار کارمەندی سەربازی بوونە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە