پەیامی کورد... جوتیار عادل: ئامادەین هەر كاتێك پێویست بکات سەردانی بەغدا بكەین
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، حکومەتی هەرێم لە داڕشتنی پڕۆژەیاسای بودجەی ئەمساڵدا بەشدارە و لێکتێگەیشتن لەنێوان هەردوولا بۆ دیاریکردنی پشکی هەرێمی کوردستان و چارەسەسەرکردنی کێشە داراییەکانی نێوانیان هەیە.
جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: شاندەکانی هەرێم لەم کابینەیەدا چەندین جار سەردانی بەغدایان کردووە و چەندین لیژنە بۆ كۆمەڵێك بابەتی وەك پڕۆژەیاسای بودجەی 2023ی عێراق و دۆسییەی نەوت و چاودێریی دارایی پێکهێنراون و هەماهەنگی لەنێوان هەردوو دیوانی چاودێریی دارایی حکومەتی هەرێم و فیدراڵدا هەیە.
لەبارەی کاتی سەردانی شاندی هەرێم بۆ بەغدا دەڵێت: "دوایین سەردانی شاندی هەرێم بۆ بەغدا پێش سەری ساڵی نوێ بووە و ئێستاش ئامادەین هەر كاتێك پێویست بکات سەردانی بەغدا بكەین".
ئاماژەی بەوەشکردوە، چاوەڕێی ئەوەن كاتێك دابنرێت بۆ ئەوەی پێكەوە كۆببنەوە و گفتوگۆ لەسەر ئەو بابەتە بکەن، لەگەڵ كۆمەڵێك بابەتی تر كە پەیوەستن بە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و بابەتی پێشمەرگە. هەرکاتێك بەغدا حکومەتی ناوەندی کاتی بۆ دیاریکردین سەردانی بەغدا دەکەن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە