جوتیار عادل: رۆژی یەکشەممە شاندی هەرێمی کوردستان دەچێتەوە بەغدا

جوتیار عادل: رۆژی یەکشەممە شاندی هەرێمی کوردستان دەچێتەوە بەغدا

پەیامی کورد... جوتیار عادل: رۆژی یەکشەممە شاندی هەرێمی کوردستان دەچێتەوە بەغدا

وتەبێژی حکومەتی هەرێم دەڵێت، لە رۆژی یەکشەممە ئەگەر هیچ گۆڕانکارییەک نەبێت، شاندی هەرێم بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق دەچێتەوە بەغدا.

جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێم لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، لە سەردانەکەی رابردوودیاندا شاندی هەرێم گفتوگۆی بنەما سەرەکییەکانی کردووە کە پێشتر لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێم پەسەندکرابوو، لەسەر یاسای نەوت و غازی عێراق لە کۆبوونەوەکانی بەغدا خرانەڕوو.

وتەبێژی حکومەتی هەرێم جەخت لەوەش دەکاتەوە، "هاوبەشی و پشت بەستن بە دەستوور و رێککەوتنی سیاسی بۆ ئێمە گرنگە کە دەبێت یاساکە بە هەماهەنگی لەگەڵ هەرێم بێت".

ئاشکراشی کرد، رۆژی یەکشەممە شاندی هەرێم بۆ درێژەدان بە گفتوگۆکان دەچنەوە بەغدا.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، لە سەردانەکەیدا سەرۆکی حکومەت بۆ بەغدا لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رێککەوتن لەسەر چۆنیەتی نووسینەوەی یاسای نەوت و غاز و دیاریکردنی ماف و ئیمتیازاتی هەرێم، بەڵام پێویستی بە گفتوگۆی زیاتر هەیە.

وتەبێژی حکومەتی هەرێم دەڵێت، "12.67٪ کە وەک پشکی هەرێم دیاریکراوە ئێمە بە زووڵمێکی گەورەی دەزانین و ئێمەش وەک هەموو بەشەکانی دیکەی عێراق ساڵانە دانیشتوانمان بەرزدەبێتەوە و دەمانەوێت داتاکانی پلاندانانی عێراق بکرێتە بنەما بۆ دیاریکردنی پشکی هەرێم".

لەبارەی یاسای بودجەی فیدڕاڵیەوە باسی لەوەکردووە، یەکێک لە تەوەرەکانی گفتوگۆکانە و پێویستە رەچاوی دەستوور و دۆخی بازاڕی نەوت و دۆخی هەرێمی کوردستان و دۆخی عێراق لە بەرچاو بگیرێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە