پارتی: مەرامی گروپە تێكدەرەكان تێكدانی سەقامگیری هەرێمە

پارتی: مەرامی گروپە تێكدەرەكان تێكدانی سەقامگیری هەرێمە

پەیامی کورد … پارتی: مەرامی گروپە تێكدەرەكان تێكدانی سەقامگیری هەرێمە

 

پارتی دیموكراتی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت، هێرشكرنە سەر گوندێكی هەولێر بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان كاری گروپە تێكدەر و لەیاسا دەرچووەكانە و بەرپرسیارێتیەكەی لە ئەستۆمی حكوومەتی عێراقە.

 

مەكتەبی سیاسی پارتی لەراگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، ئەو كارە تیرۆریستیانەی گروپە تێكدەر و لە یاسادەرچوەكان بە تووندی سەركۆنە دەكەین، بەداخەوە ئەو كارانە بۆ چەندین جارە دووبارە دەبنەوە، بەرپرسیاریەتی لە ئەستۆی حكومەتی فیدراڵییە رێگری لەو گروپ و هێزانە بكات كە مەرامیان تێكدانی سەقامگیریی كوردستان بەتایبەتی و عێراقە بە گشتی.

 

جەختیلەوەشكردوەتەوە، پێمان وایە پێویستە بۆ لەمەودوا هەموو لایەك و لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان و حكومەتی فیدراڵی بەجددی كاربكەن بۆ بەدواداچوون و لێپێچینەوە و رێگرتن لەو جۆرە كار و پەلامارە تیرۆریستییانە.

 

 بەیانی رۆژی شەممە، لە رێگەی درۆنەوە هێرشكرایە سەر گوندێكی پارێزگای هەولێر و لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەستی پێكردووە و تائێستاش وەزارەتی ناوخۆی هەرێم هیچ راگەیەندراوێكی لەو بارەیەوە نییە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە