پەیامی کورد... لە موسڵ 11 ته‌رم له‌ژێر داروپه‌ردوى ڕووخاودا دۆزراونه‌ته‌وه كه بۆ ساڵى 2014 ده‌گه‌ڕێنه‌وه
تیمى گه‌ڕان و رزگاركردن له‌سه‌نته‌رى ره‌تلى فریاگۆزارى له‌موسڵ رایگه‌یاند: له‌ناوچه‌ى كۆنى پارێزگاى نه‌ینه‌وا 11 ته‌رمیان له‌ژێر دار وپه‌ردوى ڕووخاودا ده‌رهێنراون كه‌ناسنامه‌یان دیارنیه.
تیمى رزگاركردن وگه‌ران، رایانگه‌یاندوه: له‌ناوچه‌ى مه‌یدان له‌شارى كۆنى موسڵ، 11 ته‌رمی نه‌ناسراویان له‌ژێر داروپه‌ردۆى ڕووخاودا ده‌رهێندراون كه‌بۆ سه‌رده‌مى شه‌ڕى دژى داعش له‌ساڵى 2014 بۆ 2017 ده‌گه‌ڕێنه‌وه، وته‌رمه‌كان راده‌ستى پزیشكى دادكراون.
ده‌سه‌ڵاتدارانى ته‌ندروستى له‌پارێزگاى موسڵ رایانگه‌یاندبوو: له‌ئه‌یلولى رابردوو ته‌رمى 5 هه‌زار و 244 كه‌سى دیكه‌یان له‌ژێر داروپه‌ردۆى رووخاودا ده‌رهێندراون، ئه‌مه‌ش دواى تێپه‌ڕبوونى شه‌ش ساڵ به‌سه‌ر رزگاركردنى ئه‌و ناوچانه‌ى كه‌له‌ژێر ده‌ستى داعش دا بوون له‌ساڵى 2014 دا.
پێشتر ده‌سته‌ى مافى مرۆڤى عێراقى ئه‌وه‌ى ئاشكراكردبوو: كه له‌نێوان 700 بۆ هه‌زار ته‌رمى مه‌ده‌نییه‌كان تا ئێستا له‌ژێر داروپه‌ردوى ڕووخاوى ناوچه‌ى كۆنى موسڵ دا ماون، وره‌نگه ژماره‌كه زیاتریش بێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە