هادی عامری فەرماندەی گشتی حەشدی شەعبی ڕایگه‌یاندوه : بایکۆتکردنی پارتی له هه‌ڵبژاردنەکانی که‌رکووک، له پێشبینی ئێمه‌دا نە بوو، به‌ڕاستی به‌و کاره زیانێکی گەورەتان به ناوبانگی حەشد و هێزه عێراقیه‌کان گه‌یاند.
هەروەها هادی عامری داوای ئەوە دەکات کە هەڵمەتی دژ بە حەشدی شەعبی ڕایبگرن ، لەبەر ئەوەی کە هه‌موو پارتی و ڕاگەیاندنەکانی و په‌یوه‌ندییه‌کانی خراوه‌ته خزمه‌تی دژایه‌تی کردنی حەشدی شعبی و ئه‌وه‌ش کارێکی باش نیه.
له‌سه‌ر ئەو جۆرە چه‌كانەش کە پێشمه‌رگه لە دژی هێزه عێراقییه‌كان به‌كاریان هێناوە ئاماژەی بەوە کردووە : " ئێوه هه‌ر ده‌تانگوت پێشمه‌رگه چه‌کی نیه، ئه‌ی پێمان ناڵێن به‌چی شه‌ڕی حەشدى شەعبى و هێزه عێراقیه‌کانتان کرد؟.
هەر سەبارەت بە ته‌قاندنه‌وه‌ی ده‌بابه ئابرامزه‌كانیش عامرى دەڵێ : ،به‌تایبه‌تی لەمبارەوە زۆر لێکۆڵینه‌وه کرا له‌سه‌ر ئه‌و چه‌که‌ی تانکه ئابرامزه‌کانی پێ ته‌قێندرایه‌وه، دڵنیابووین که نه میلان بوو نه دژه‌تانکی ڕووسی.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە