دوای ئەنجامدانی 7 کۆنفرانس لە ناوچە جیاوازەکاندا، پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) یەکەمین کۆنفرانسی ناوەندی بۆ رێکخستنەکانی سازدەکات.
کۆنفرانسی رێکخستنەکانی هەدەپە لە ئامەد بەڕێوەدەچێت و ماوەی دوو رۆژ دەخایەنێت. تەوەری کۆنفرانسەکە بریتی دەبێت لە رێکخستنەوەی ناوخۆیی و هەڵسەنگاندنی بارودۆخی هەدەپە، بەهێزکردنی رۆڵی ژن لەنێو پارتەکە، راوێژکردن و گرنگیدانی زیاتر بە بۆچوونی خەڵک و بایەخدانی زیاتر بە گەنجان.
کۆنفرانسی هەدەپە بە بەشداری 800 ئەندام و کەسایەتی سەر بە هەدەپە و چەند کەسایەتییەکی پارتەکانی HDk و DTK DTK بەڕێوەدەچێت.
هەدەپە پارتێکی زۆرینە کوردی تورکیایە و لە هەڵبژاردنەکەی 24ی حوزەیرانی 2018 توانی 67 کورسی پەرلەمان بباتەوە. ئەوە لەکاتێکدایە بەهۆی دەستبەسەرکردن و هەڵگرتنی پارێزبەندی ئێستا ژمارەی پەرلەمانتارانی بۆ 62 دابەزیووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە