حەیدەر قوربانی بەندکراوی سیاسی کورد لە مەترسی جیددی لە سێدارەدان دایە

حەیدەر قوربانی بەندکراوی سیاسی کورد لە مەترسی جیددی لە سێدارەدان دایە

پەیامی کورد     ...   حەیدەر قوربانی بەندکراوی سیاسی کورد لە مەترسی جیددی لە سێدارەدان دایە .

بە پێی ڕاپۆرتگەلی گویشتوو لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دادگای باڵای گشتی شاری سنە داواکاری دیوانی باڵای بۆ پێداچوونەوە بە دۆسیەی حەەیدەر قوربانی ڕەت کردووەتەوە و حۆکمی لە سێدارەدانی ئەوی بۆ جێبەجێ کردنی حۆکمەکانی شارۆچکەی کامیاران ناردووە .

حەسەن قوربانی برای حەیدەر لەم پەیوەندییەدا ڕایگەیاندووە : ئێمە بە پێی ماددەی ٤٧٧ داوامان لە دیوانی باڵا کردبوو کە حۆکمی حەیدەری قوربانی بە پێچەوانەی شەرع و بە پێچەوانەی یاساکانەوە دەرکراوە و ئەوانیش ئەم دۆسییەیان بۆ پێداچوونەوە بۆ دادگای باڵای گشتی سنە ناردووە . من ڕۆژی دووشەممە سەردانی دادگای باڵای گشتی شاری سنە م کرد و ئەوان پێیان ڕاگەیاندنم، کە ئێمە داواکارییەکەی ئێوەمان ڕەت کردووەتەوە و حۆکمەکەمان بۆ جێبەجێ کردنی حۆکمەکانی کامیاران ناردووە .

قوربانی هەروەها ووتی : ئەمڕۆ چوارشەممە سەردانی جێبەجێ کردنی حۆکمەکانی کامیاران م کرد و ئەوانیش ووتیان کە بەم زووانە ئەم حۆکمە دەگەێندرێتە بەندیخانەی ناوەندی شاری سنە و حۆکمەکەی حەیدەر قوربانی جێبەجێ دەکرێت

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە