حەیدەر شەشۆ : دەبێ پەکەکە لە شەنگال بکشێتەوە

حەیدەر شەشۆ : دەبێ پەکەکە لە شەنگال بکشێتەوە

فەرمانداری هێزەکانی پاراستنی ئێزیدیخان " حەیدەر شەشۆ " لە سەر ئۆپراسیۆنەکانی تورکیا لە دژی شەنگال قسەی کردو و ووتی : دەبێ پەکەکە ڕێز لە خەڵکی شەنگاڵ بگرن وتورکیاش لە ناوچەکە بکشێنەوە و ڕێز لە خاک و سەروەرییەکانی عێراق بگرێت .

شەشۆ هەروەها ڕایگەیاند : " ڕەوشی شەنگال بوەتە پرسێکی نێونەتەوەیی . شەنگال لەدەست هەموو کەسێک دەرچووە ، وای لێهاتووە کەسیش نازانێ چی لێدێت . حکومەتی عێراق نازانێ چی لە شەنگال ڕوودەدات هەروەها حکومەتی کوردستانیش هیچ زانیارییەکی نییە .

 هەروەها ، دەبێ شەنگال بەو شێوەیە نەمێنێت و حکومەتی هەرێمی کوردستانیش پێش هەر شتێک ىەڕێوبەریەکی ڕێک و پێک لەو ناوچەیە درووست بکات .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە