به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانی ده‌ڵێت “حكومه‌تی عیراق به‌لایه‌وه گرینگ نییه گه‌مارۆی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی له‌لایه‌ن توركیا لابدرێت و تائێستاش هیچ پێشهاتێكی نوێ نییه، ته‌نانه‌ت ڕێگه‌ش نادات ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی به‌كاربهێنرێت بۆ هه‌ر فڕۆكه‌یه‌ك، كه له‌شوێنی دیكه‌وه بێت حەقی نیە و ڕێگای پێ‌نادرێت بچێتە فڕۆکەخانەی سلێمانی”.
تاهیر عه‌بدوڵڵا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانی ڕایگەیاندووە “گه‌شبینم له‌دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان حكومه‌تی توركیا پێداچوونەووە به‌بڕیاری گه‌مارۆخستنه‌سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانیدا بکات ، چوونكه له‌كاتی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا وه‌ك بانگه‌شه، توركیا كۆمه‌ڵێك سزای سه‌پاند به‌سه‌ر ئه‌م ناوچه‌یه‌ی ئێمه‌دا”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، له‌دوای گه‌مارۆی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی له‌لایه‌ن توركیاوه، ڕێژه‌ی له 30% بۆ 40% زیان به‌ر داهاتی فڕۆكه‌خانه‌كه كه‌وتوه.
تاهیر عه‌بدوڵڵا ته‌ئكیدده‌كاته‌وه، كه چاوه‌ڕوانی حه‌یده‌ر عه‌بادی بون وه‌ڵامی نامه‌ی تایبه‌تیان بداته‌وه له‌باره‌ی ئه‌و كێشه‌یه، به‌ڵام تائێستا هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كی ئیجابی له‌وباره‌یه‌وه ده‌رنه‌كه‌وتووه.
له‌دوای ڕێفراندۆمی 25ی ئه‌یلولی ساڵی رابردو له كوردستاندا، حكومه‌تی عیراقی بڕیاری داخستنی ئاسمانی هه‌رێمی كوردستانی به‌ڕووی گه‌شته نێوده‌وڵه‌تیه‌كان دا،به‌ڵام له‌دوای نزیكه‌ی شه‌ش مانگ به‌بڕیاری حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیران گه‌مارۆی سه‌ر ئاسمانی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕووی گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه مه‌ده‌نییه‌كاندا هه‌ڵگیرا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە