هەپەگە لە ناوچەی بارزان کوژرانی پێنج سەربازی تورکی ڕاگەیاند

هەپەگە لە ناوچەی بارزان کوژرانی پێنج سەربازی تورکی ڕاگەیاند

لە ڕاگەیندراوێکدا هەپەگە ڕایگەیاند، گەریلاکانیان پێنج سەربازی سوپای تورکیایان لەناو خاکی هەرێمی کوردستاندا کوشتووە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، کاتژمێر ٦ و ٣٠ خولەکی سەرلەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ١٧ی ٤ی ٢٠١٨، گەریلاکانیان لە گردی بەیرەقی سەربە ناوچەی بارزان چالاکییەکیان دژی سوپای تورکیا ئەنجامداوە.
ئاماژەی بەوەش کردووە لەو چالاکییەدا سێ پێگەی سوپای تورکیا لەناوچوون و پێنج سەربازی ئەو وڵاتەش کوژراون.
ئەوەش لە کاتێکدایە، لە ماوەی ڕابردوودا چەندین جار شەڕ و پێکدادان لە نێوان گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) و سوپای تورکیا لە سنورەکانی هەرێمی کوردستان ڕوویداوە و بەوهۆیەشەوە چەند گەریلایەک شەهید بوون و ژمارەیەک سەربازی تورکیش کوژراون.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە