هەلیکۆپتەرێکی ڕوسی لە ڕۆژهەڵاتی سوریا کەوتە خوارەوە و هەردوو فڕۆکەوانەکەشی گیانیان لەدەستدا.
وەزارەتی بەرگری روسیا ڕایانگەیاندووە، کە هەلیکۆپتەرە سەربازییەکە لە جۆری (52KN)ە و لە ئەرکێکیدا بووە بەسەر ئاسمانی ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی کۆماری عەرەبی سوریاوە و لەو کاتەدا کەوتووەتە خوارەوە، بەڵام هۆکاری کەوتنە خوارەوەکەی ئاشکرا نەکردووە.
جێی ئاماژەیە لەبەرواری (٣)ی ئەم مانگەش فڕۆکەیەکی جەنگی ڕوسی لە جۆری (سوخۆی-30 ئێس ئێم) پاش کەمێک لە فڕینی لە سوریا کەوتە خوارەوە و لە ئەنجامدا ب دوو فڕۆکەوانەکەی گیانیان لەدەستدا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە