ئەمڕۆ دووشەممە محەمەدی حاجی مەحموود سەرۆكی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان لە پیرمام سەردانی سەرۆك مەسعوود بارزانی كرد.
محەمەدی حاجی مەحموود لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك دوو وێنەی دیدارەكەی لەگەڵ سەرۆك بارزانیدا بڵاوكردووەتەوە و ئاماژەی داوە كە ئەمڕۆ سەردانەكەی ئەنجام داوە.
ئەم سەردانەی محەمەدی حاجی مەحموود لە كاتێكدایە لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا لە شەڕی دژ بە ڕێكخراوی تیرۆریستی داعشدا، ناوبراو لەلایەن سەرۆك بارزانییەوە وەك فەرماندەیەكی گەورە لە شەڕی بەرگری دژی داعش لە مێحوەری كەركووك لە ڕیزی پێشەوەی شەڕدا بووە و لە یەكێ لەم شەڕانەشدا شەهید عەتای كوڕی فیدای كوردستان كرد.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە