حۆکمی لە سێدارەدان بۆ بەندکراوێکی سیاسی کورد دەرکرا

حۆکمی لە سێدارەدان بۆ بەندکراوێکی سیاسی کورد دەرکرا

مۆحییدین ئیبراهیمی بەندکراوی سیاسی کورد کە لەبەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە ڕاگیراوە، حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندا.

بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان ، لقی دووی دادگای شۆڕشی ئورمیە، بە تۆمەتی هاوکاری کردنی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران حوکمی سێدارەی بەسەر مۆحییەدین ئیبراهیمی تەمەن ٤٠ ساڵ و خەڵکی گوندی ئاڵکاوێی شنۆ سەپاند.

دانیشتنی دادگایی ناوبراو ڕۆژی دووشەممە " ٢٠ی ئۆگۆستی ٢٠١٨ "  بەڕێوە چووە و ئەمڕۆ یەکشەممە " ٢٣ی سێپتەمبەری ٢٠١٨ " بە فەرمی بە ناوبراو ڕاگەیندراوە.

بە ووتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو بەنکراوە کوردە لە هەبوونی مافی پارێزەر بێ بەش بووە.

ئەو بەندکراوە کوردە ڕۆژی شەممە " ٤ی نۆڤەمبەری ٢٠١٧ " لەکاتێکدا سەرقاڵی کۆڵبەری بوو لەلایەن هێزە چەکدارەکانی جێگیر لە پایگای بێمزورتێ کرایە ئامانج و دوای ئەوەی لاقی بە سەختی بریندار بوو، دەستبەسەر کرا و لەوکاتەوە لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیە و بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە ڕاگیراوە.

مەحیەدین ئیبراهیمی خێزاندار و خەڵکی گوندی ئالکاوێی شنۆ، بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەل حزبی دیموکرات دەستبەسەر و ماوەی ١٤ مانگ لە بەندیخانە ڕاگیرابوو.

برایەکی دیکەی مەحیەدین بەناوی نورەدین بانەمەڕی ٢٧١٧ی کوردی لەکاتی کۆڵبەری و بەتەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرابوو.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە