بە گویرەی هەواڵ و زانیارییەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ەوە ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو ٣٠ی سێپتەمبەری ٢٠٢١ حۆکمی لە سێدارەدانی بەندکراوێک بە ناوی " ماشەڵلا سەبزی " بە تاوانی کوشتن لە بەندیخانەی دیزڵ ئاوای پاریزگای کرماشان جێبەجێ کرا.
مالپەڕی " نا بۆ لە سێدارەدان " لەمبارەیەوە نووسیویەتی : حۆکمی لە سێدارەدانی ئەم بەندکراوە لە دوای ١٣ ساڵ ەوە لە دیزڵ ئاوای کرماشان بە شێوەیەکی نهێنی جێبەجێ کراوە و هیچ ئاگادارییەک بە بنەماڵەکەی ڕانەگەێندراوە
ئەم سەرچاوەیە دەڵێ : کاتی لە سێدارەدانی ماشەڵڵا ڕانەگەێندراوە و تەنانەت ئەوان ئیزنی سەردانیکردنی ئەویان نەبووە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە