دوای ده‌ستكاریكردنی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانەوە، 10ملیار دینار بۆ وه‌زاره‌تی ناوخۆ دابین كرا بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستكاری مووچه‌ی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ش بكرێت، هەڵبەت ماوه‌یه‌كه وه‌زاره‌ت سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنی خشته‌ی نوێی مووچه‌ن و بەڵام هێشتا له‌سه‌ر مووچه‌ی یه‌كه‌ی پاسه‌وانی رێكنه‌كه‌وتوون كه ژماره‌یان نزیكه‌ی 40هه‌زار كه‌س ده‌بێت و له ماوه‌ی رابردوو 65%ی مووچه‌كانیان پاشه‌كه‌وت كراوە، لەم بارەیەوە جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایش وناوخۆ له په‌رله‌مانی كوردستان، دەڵێت رایدەگەیێنێت کە بڕیاره هاوشێوه‌ی هێزه‌كانی دیكه، ده‌ستكاری پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی یه‌كه‌ی پاسه‌وانییش بكرێت و ئه‌م مانگه به‌پێی سیسته‌می نوێ، مووچه‌یان پێده‌درێت.
نازم هه‌ركی، جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایش و ناوخۆ له په‌رله‌مانی كوردستان، راگه‌یاند: "وه‌ك فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان هەوڵەکانمان بەردەوامن بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌ی مووچه‌ی یه‌كه‌ی پاسه‌وانی چاره‌سه‌ر بكرێت؛ بڕیار دراوه كه ده‌ستكاریی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی ئه‌وان بكرێت و ئێمه‌ش سوورین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ستكاری بكرێت، چونكه ده‌ستكاری مووچه‌ی هه‌مووان كراوه."
هەرکی ڕاشیگەیاند: "وه‌زاره‌تی دارایی له ئێستادا ملیارێك دیناری دیكه‌ی بۆ وه‌زاره‌تی ناوخۆی زیاد كردووه، بۆ ئه‌وەی بتواندرێت ده‌ستكاری مووچه‌ی یه‌كه‌ی پاسه‌وانییش بكرێت."
نازم هه‌ركی جەخت لە بەردەوام هەوڵدانی فراكسیۆنی پارتی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ناوخۆ و دارایی دەکاتەوە و دەشڵێ، "له ماوه‌ی رابردوویش به‌یاننامه‌یه‌كمان له‌سه‌ر ئه‌و پرسه ده‌ركردووه و خۆمان به داكۆكیكاری ئه‌وان ده‌زانین.. بڕیاریش دراوه كه له‌م مانگه‌دا مووچه‌ی یه‌كه‌ی پاسه‌وانییش به‌ده‌ستكاری و به‌پێی سیسته‌می نوێ مووچه دابه‌ش بكرێت ."
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە