حاکم شێخ لەتیف : هیچ خولێکی پەرلەمانی کوردستان تاکوو ئێستا ئاستی بەم شێوەیە دانەبەزیوە

حاکم شێخ لەتیف  : هیچ خولێکی پەرلەمانی کوردستان تاکوو ئێستا ئاستی بەم شێوەیە دانەبەزیوە

پەیامی کورد    ...   حاکم شێخ لەتیف  : هیچ خولێکی پەرلەمانی کوردستان تاکوو ئێستا ئاستی بەم شێوەیە دانەبەزیوە

حاكم شێخ لەتیف ئەندامی خولی پێشووتری پەرلەمانی عێراق رایگەیاند : "لە هیچ خولێكدا پەرلەمانی كوردستان وەك ئێستا ئاستی دانەبەزیوە.
حاكم شێخ لەتیف له نوویسینێكدا رایگەیاندووە، پەڕلەمانتار ئەندامی دەسەڵاتی یاسادانانە و نوێنەری خەڵكە، ئیشی ئەوەیە، كە بەشداری بكات لە پڕۆسەی یاسادانان لە ڕێگەی لیژنەكەی، یان لەناو پەڕلەمان لە كاتی گفتوگۆكردن و دەنگدان. هەروەها ئیشێكی دیكەی بریتییە لە چاودێریكردن و لێپرسینەوە لە حكوومەت و وەزارەتەكان لە ڕێگای میكانیزمەكانی «پرسیار ئاڕاستەكردن، لێكۆڵینەوە، ئیستیجواب كردن و لێسەندنەوەی متمانە»وە.
ئەو یاساناسە رایگەیاندوە،"پەرلەمانتار دەبێت بەدوای كەم وكورتی و گەندەڵییەكانی حكوومەت و وەزیرەكان و ئەندامانی دەسەڵاتی جێبەجێكردندا بگەڕێت و ئەگەر زانیارییەكی دەستكەوت، كە شایستەی بەدواداچوون و لێپرسینەوە بێت، دەبێت لە ڕێگای ئەو میكانیزمانەی لێپرسینەوەوە هەوڵی لێپرسینەوە بدات، نەك ئیشی تەنها ئەوە بێت ببێت بە ڕاگەیاندنكار و زانیارییەكان بۆ خەڵك بڵاوبكاتەوە.
ئاماژەی بەوەشكردوە،"پەرلەمانتار ئیشی هەر ئەوەبێت زانیاری لە سەرچاوەی خۆی وەربگرێت و بڵاویبكاتەوە، ئەوە كاری ڕاگەیاندنكارە، نەك پەڕلەمانتار، و وای لێ دێت ئیتر وردە وردە كاری پەڕلەمانی بێ ئەرزش دەكات، وەك ئەوەی ئێستا. ئەوكات ڕەخنە و زانیارییەكانیش هیچ بەهایەكیان نامێنێت."

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە